گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێك گیانی لەدەست دا
.jpg)
K24 – هەولێر:
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ناو شاری کەلار نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێك گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی (24ـی ئایاری 2024) ڕووداوێکی پێکدادان لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا و کەسیکیش بریندار بوو .
لە ڕاگەیاندراوی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە، بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کرا، هاوکات لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.