دكتۆر محەممەد عەرەب: له رووی سیاسییه‌وه قوتابخانه‌ی سه‌رۆك بارزانی قوتابخانه‌یه‌كی هاوسه‌نگه

له‌باره‌ی گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، سەرۆکی سەنتەری عەرەب بۆ توێژینەوە و چاودێری ورد، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو زۆر به‌هێز بێت. گوتیشی:"هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ كرانه‌وه به ڕووی جیهاندا و له رووی سیاسییه‌وه قوتابخانه‌ی سه‌رۆك بارزانی قوتابخانه‌یه‌كی هاوسه‌نگه".
دكتۆر محەممەد عەرەب، سەرۆکی سەنتەری عەرەب بۆ توێژینەوە و چاودێری ورد، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له رووی سیاسییه‌وه قوتابخانه‌ی سه‌رۆك بارزانی قوتابخانه‌یه‌كی هاوسه‌نگه و نه‌وه‌یه‌كی سیاسیی نوێ و جیاوازی به‌رده‌ست كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی و بۆ داڤۆس و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌بوزه‌بی، ئاماژه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و جیهان".
ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێته هاوبه‌شێكی زیندوو، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌هێزتر بكات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ریایه‌ك له سامانی سرووشتی و هه‌روه‌ها خاوه‌نی سامانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كشتوكاڵه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ كرانه‌وه له كه‌رته‌كانی گه‌شتوگوزار، ئابووری، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و ده‌رهێنانی سامانه سرووشتییه‌كانه.
دكتۆر محەممەد عەرەب ده‌شڵێت، ئه‌و شێوازه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێڕه‌وی ده‌كات، سه‌ركه‌وتووه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆك بارزانی، كه له جیهانی عه‌ره‌بیدا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بوێر ناسراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندێکی وڵاتی قەتەر بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد حەسەن، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، گه‌یشته فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكرا.
سەردانەکە بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ میرنشینی قەتەر و ئەنجامدانی چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان.
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26/5/2024، کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە، ئەمەش گرنگی دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر، لەسەرجەم بوارەکاندا.