لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بلینکن و هاوتا ئەڵمانییەکەی تاوتوێی دۆخی ئۆکرانیایان کرد

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئانالینا بایربۆک هاوتا ئەڵمانییەکەی، بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لە پاڵپشتیی چین کردووە بۆ گرفتی  پیشەسازیی بەرگریی ڕووسیا.

هەردوو وەزیرەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاریکردن بۆ ئۆکرانیا دووپات کردەوە، هەروەها "باسیان لەسەر ئەو ئالەنگارییانە کرد کە کۆماری گەلی چین دروستی دەکات، لەنێویاندا پشتگیرییەکانی پەکین بۆ پیشەسازی بەرگری ڕووسیا".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، هەردوو وەزیری دەرەوە باسیان لە هەوڵەکان کرد، بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست کە ببێتە هۆی مسۆگەرکردنی ئازادکردنی بارمتەکان و ئاسانکاریی بۆ زیادکردنی دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە لەسەر گرنگی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ڕاگرتنی هەڕەشەی ئێران.

لیو بینگیۆ، سکرتێری ڕۆژنامەوانی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئەمەریکا "زانیاری چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە کە چین پاڵپشتی سەربازی ڕووسیا دەکات".

بە گوتەی ئەو، پەکین لە شەڕی ئۆکرانیادا "هەرگیز چەکی بۆ هیچ لایەنێکی ململانێکان دابین نەکردووە" و هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان کۆماری گەلی چین و فیدراسیۆنی ڕووسیا، دژی هیچ لایەنێکی سێیەم نییە.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل