زۆر لە گەنجانی عێراق لەپێناو بژێوییان، ناچارن هاوشانی خوێندن کار بکەن

خوێندکارێکی بابل ئاسنگەری دەکات، لەپێناو پەیداکردنی بڕێک پارە بۆ خەرجی خوێندنەکەی، ناچارە کاری قورسە بکات.
عەبدوڵڵا عەلی، خوێندکاری پۆلی شەشی دواناوەندییە لە شاری بابل، بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، گەیشتوومەتە ئەم قۆناغەی ژیان و دەتوانم هەموو ڕۆژێک بەیانیان کار بکەم و لە باخچە دادەنیشم و خواردن دەدەم بە باڵندەکان. بەیانیانیش دەچمە سەر کارەکەم، تەنانەت لە جەژنانیشدا کار دەکەم، گەنجانی زۆر هەن کە لە پشووەکان دەچنە دەرەوە و ڕادەبوێرن، بەڵام من پێم باشترە لەناو فرۆشگاکەدا کار بکەم بۆ ئەوەی لە کۆتایی ڕۆژدا بەرهەمی ماندووبوونەکەم بەدەست بهێنم.
ئەو خوێندکارە دەشڵێت: "هەندێک لە هاوڕێکانم لە هەمان بارودۆخی مندان، بەڵام کارەکەیان جیاوازە، ئەوان هەندێکیان سەرقاڵی کاری بۆیاخکارین و بە مووچەی ڕۆژانە کاردەکەن، ئەوانیش وەک من دەیانەوێت بژێوی ژیانیان دابین بکەن، شەرمەزاری نییە مرۆڤ کار بکات و بخوێنێت، پەیامی من بۆ گەنجان ئەوەیە کە لە کاتی بەتاڵی خۆتاندا کار بکەن و خۆتان ڕێک بخەنەوە، سوود لە کاتە بەتاڵەکانتان وەربگرن و بژێویتان دابین بکەن".
ئەوەشی خستە ڕوو، "ئاواتی ئێستەم هەمان ئاواتی هەر خوێندکارێکی قوتابخانەیە، کە خوێندنەکەی تەواو بکات و لە زانکۆ سەرکەوتوو بێت و ژیانی خۆی بژی، هیوادارم بتوانم بچمە کۆلێجی ئەندازیاری، چونکە کارەکانم لە ئەندازیارییەوە نزیکە، منیش ئاواتم ئەوەیە کە بگەمە ئەو خەونە".
عەبدوڵلا، سەرەڕای سەرقاڵبوونی بە کارەوە بە دوای داهاتوویەکی گەشدا دەگەڕێت و بۆ گەیشتن بە خەونەکەی ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، بەڵام نایەوێت کۆڵ بدات و دەڵێت، "بەسەر گشت کۆسپەکاندا بەسەردەکەوێت، ئەمە دۆخی عەبدوڵڵا و چەندین گەنجی دیکەی عێراقە".