ئه‌م ساڵ زیاتر له 10 هه‌زار كۆچبه‌ر به به‌له‌م گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا

زانیارییه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س به به‌له‌م گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و داوای په‌نابه‌رییان كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانی كه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی ئایاری 2024) بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ تاوه‌كوو 25ـی ئایار، 10 هه‌زار و 170 كه‌س به به‌له‌می بچووك خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته و داوای په‌نابه‌رییان كردووه. یەکێک لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم ڕیشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی به‌ریتانیا داده‌نێن به‌ر له هەڵبژاردنە گشتییەکان کە بڕیارە لە 4ـی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه بچێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی بهرداومن بۆ ڕێگریكردن له په‌ڕینه‌وه له ده‌ریای ئینگلیز له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا.
ڕۆژی چوارشەممە(22ـی ئایاری 2024)، ڕیشی سو‌ناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاش ئەوەی ڕەزامەندی پاشای وڵاتەکەی (شا چارلزی سێیەم)ـی وەرگرت، بڕیاری دا ڕۆژی ڕۆژی 4ـی تەممووزی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتیی لە بەریتانیا بەڕێوەبجێت.
ڕیشی سو‌ناک وادەی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند پێش ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بڵێت ئەو پەناخوازانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دێنە بەریتانیا پێش دەنگدانەکە دیپۆرت ناکرێنەوە بۆ ڕواندا، ئەمەش گومانی خستە سەر یەکێک لە سیاسەتە سەرەکییەکانی پارتی پارێزگاران کە سەر بە خۆیەتی.
لە 29ـی نیسانی ئەم ساڵ، یەکەم کۆچبەری نایاسایی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە لایەن حکوومەتی بەریتانیاوە نێردرایە ڕواندا کە داواکارییەکی بۆ وەرگرتنی پەنابەری لە لایەن لەندەنەوە ڕەت کرایەوە.
به پێی پلانەکە هەر کۆچبەرێک داواکارییەکەی بۆ پەنابەری لە بەریتانیا ڕەت کرابێتەوە و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بنێردرێتە ڕواندا، وەک هاوکارییەکی دارایی حکوومەتی بەریتانیا سێ هەزار پاوەند بەو کەسە دەدات.
پلانی حکوومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی داواکارانی پەنابەری لەو وڵاتە لە 14ـی نیسانی 2022 ڕاگەیاندرا و لە 22ـی نیسانی ئەم ساڵ پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسندی کرد، به پێی ئەو پلانە هەر کۆچبەرێک لە یەکی کانوونی دووەمی ئەو ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتبێتە بەریتانیا ڕەوانەی ڕواندا دەکرێت و لەو وڵاتە دەمێنێتەوە تا حکوومەتی بەریتانیا وەڵامی داواکارییەکی بۆ پەنابەری دەداتەوە.
حکوومەتی بەریتانیا ئامادەکاری کردووە لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگی داهاتوو پڕۆسەی ناردنی زۆرەملێی داواکارانی پەنابەری بۆ رواندا دەست پێ بکات و مەزندەی کردووە ئەم ساڵ نزیکەی پێنج هەزار و 700 کەس بنێردرێنە ئەو وڵاتە.
ئامانجی حکوومەتی بەریتانیا لە پلانی ڕواندا کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکانە، ساڵی 2023 ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ڕێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا 29 هەزار و 437 کۆچبەری نایاساییە، لە کاتێکدا 45 هەزار و 755 کۆچبەری نایاسایی له ساڵی 2022، لە ڕێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، واتا گەیشتنی کۆچبەرە نایاساییەکان لە ڕێگەی بەلەمەوە بۆ بەریتانیا لە ماوەی ساڵێکدا لە ٪64 کەمی کردووە، هەروەها لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵ تەنیا شەش هەزار و 265 کۆچبەری نایاسایی لە ڕێگەی بەلەمەوە گەیشتووتەنە بەریتانیا.
بەرانبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەندەن لەگەڵ کەگالی واژۆی کردووە، لە نیسانی 2022 تا کۆتایی ساڵی 2023 حکوومەتی بەریتانیا نزیکەی 240 ملیۆن پاوەندی داوەتە ڕواندا.
نووسینگەی وردبینی نیشتمانی بەریتانیا مەزندە دەکات لە ماوەی پێنج ساڵدا داهاتوو بڕی ئەو پارەیە دەگاتە 370 ملیۆن پاوەند.
به پێی ڕاپۆرتی ئەو نووسینگەیە بۆ هەر کۆچبەرێک دەنێردرێتە ڕواندا، بەریتانیا 150 هەزار پاوەند بەو وڵاتە دەدات.