موخه‌له‌د حازم: عێراق نه‌یتوانیوه ناوچه ئازادكراوه‌كان له داعش پاك بكاته‌وه

شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش مێدیایه‌كی زهلابهحی هه‌یه و چه‌ندان ده‌ستی له پشته كه هه‌ندێكیان كۆمپانیا گه‌وره‌كانن؛ ده‌شڵێت، عێراق تا ئێسته نه‌یتوانیوه ناوچه ئازادكراوه‌كان له داعش پاك بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی ئایاری 2024) موخه‌له‌د حازم، شارەزای ئەمنی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، داعش وه‌ك ڕێكخراوێكی ڕادیكاڵی سوود له هه‌موو ئامرازه‌كان وه‌رده‌گرێت، به‌م دواییانه‌یش له چه‌ندان شوێندا به‌تایبه‌تی له ڕووسیا چالاكی خوێناوی كرد، ئه‌مه‌یشی له سووریا و عێراقیش كردووه، به‌ڵام به زیانی كه‌متر.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، داعش ماكینه‌یه‌كی مێدیایی زه‌به‌لاحی هه‌یه و به ته‌نیایش كار ناكات، به‌ڵكوو له لایه‌ن چه‌ندان لایه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و بۆ ئامانجی دیاریكراو چالاكی توندوتیژ ده‌كات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئه‌منی ڕوونیشی كرده‌وه، عێراق تا ئێسته نه‌یتوانیوه ناوچه ئازادكراوه‌كان له داعش پاك بكاته‌وه به پێی پلانێكی ستراتیژی، بۆیه ماوه ماوه له‌م ناوچانه چالاكی ده‌كات.
موخه‌له‌د حازم گوتیشی، داعش له چه‌ندان ناوچه‌دا له به‌رگی هاووڵاتیی ئاسایی، خۆی ده‌رده‌خات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه چالاكی توندوتیژ ده‌كات.
دوای هێرشەکانی سەر شاری کرمانی ئێران و مۆسکۆی ڕووسیا، داعش ئێستا بە سوود وەرگرتن لە زیرەکیی دەستکرد، پڕوپاگەندە و هەواڵی ساختە بڵاو دەکاتەوە.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی لەبارەی ئەو هەواڵە ساختەیەی داعش بە سوود وەرگرتن لە زیرەکیی دەستکرد، لە دوای هێرشەکەی مۆسکۆ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند، داعش بە زیرەکی دەستکرد بێژەرێکی هەواڵی دروست کردووە و لە ڤیدیۆیەکی 92 چرکەدا، دەڵێت، "هێرشەکەی مۆسکۆ تیرۆریستی نەبووە، بەڵکوو بەشێک بووە لە شەڕی نێوان دەوڵەتی ئیسلامی و ئەو وڵاتانەی شەڕی لەگەڵ دەکەن".
واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم ڤیدیۆیانەی داعش بە شێوازێک دروست کراون، وەک ئەوەی لە هەواڵێکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە بچێت.
ئامانجی ئەم کارەی داعش‌یش ئەوەیە، لە ڕووی تەکنەلۆجیای سەردەمەوە، تێڕوانینێکی گشتیی لەبارەی چالاکییەکانیان لە سەرانسەری جیهان بڵاو بکەنەوە.
ژیریی دەستکرد زۆر بە خێرایی لە سەرانسەری جیهان گەشەی سەندووە، وڵاتان هێواش هێواش بەرەو زیرەکیی دەستکرد هەنگاو دەنێن و لە بوارە جیاوازەکان سوودی لێ وەردەگرن، سەرەڕای ئەوەی چەندین سوودی هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا زیانیشی هەیە:
- ساختەکاریی: بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد، دەکرێت هەواڵ، وێنە و دەنگ و ڤیدیۆی ساختە دروست بکرێت و بڵاو بکرێتەوە.
- فێڵکردن: بە سوود وەرگرتن لە زیرەکیی دەستکرد، دەکرێت داتای دەستکرد دروست بکرێت و لە ڕووی داراییشەوە ساختەکاری بکرێت.
- لایەنگری: زیرەکیی دەستکرد، زانیاریی لایەنگر دروست دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی نادادپەروەریی و جیاکاریی.