خەلیل غازی: وەزارەتی دارایی عێراق پابەندی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا نەبووە
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لە ساڵی 2013ـه‌وه تا ئێستا هیچ كاتێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان.
خەلیل غازی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: پشكی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه قه‌باره‌كه‌ی هه‌رچه‌ند كه‌میش دابندرێت، هه‌میشه ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌و بابه‌ته‌دا.
ئاماژەی بەوە دا، ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریی ده‌كرێت، ته‌نها ژماره‌یه و له ڕاستیدا هیچ بڕه بودجه‌یه‌كی به‌رجه‌سته بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه.
ئەو ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لە ساڵی 2013ـه‌وه تا ئێستا هیچ كاتێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان.
ڕۆژی شەممە (25ـی ئایاری 2024) وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌و بودجه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه، كه بڕه‌كه‌ی (2.7) ترلیۆن دیناره، تاوه‌كوو ئێستا به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ناكرێت.
دوای ساڵێک لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا، 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق کەوتووە و 400 ملیۆن دۆلاریش وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور راوەستاوە.
سەرەڕای ئامادەیی حکوومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکوو ئێستا عێراق ئامادە نییە هەناردەی نەوت دەسپێبکاتەوە، ئەپیکوریش دەڵێت: پێویستە بەزووترین کات هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و ئەوەی لەسەری رێککەوتوون وەک خۆی بمێنێتەوە.