پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە لە بوارەکانی وه‌به‌رهێنان، گەشتیاری، ئابووریی و ئاوەدانیدا له گه‌شه‌سه‌ندن دایه
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد حەسەن ئەلحەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ وباڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق، ڕێورسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قەتەڕ، هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
حوسێن بن علی ئەلفەزالە، وەکوو کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەستنیشان کراوە.
لە ڕۆژی هەینییەوە، 24-05-2024، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تەکە بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتییان لە شاری هەولێر، لە هەرێمی کوردستانە و دوێنێ شەممە، 25-05-2024، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و قەتەر لە کۆبوونەوەکانیاندا چەندین جار جەختیان لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانیدا کردووەتەوە.
كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی زیاتر و هاوكاریی ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قه‌ته‌ر.
جیا له‌وه‌ش كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر هاوكاره بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و ده‌رگایه‌كیشه بۆ بره‌ودانیی زیاتری كه‌رتی گه‌شتوگوزار له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قه‌ته‌ر.
هه‌روه‌ها له بواری خوێندنی باڵادا وڵاتی قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیاواز چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، بڕیار وایه قه‌ته‌ر رۆڵی له‌به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م كه‌رته هه‌بێت.
وێڕای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌مه‌به‌ستی به بازاڕكردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی 2023 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رهه‌می سێ‌و، هه‌نار، هه‌نگوین هه‌نارده‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر كرا.
هه‌روه‌ها هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری چه‌ندین ساڵه گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌وڵی به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌درێت.
له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر له گه‌شه‌دایه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قه‌ته‌ر پته‌و و تۆكمه‌ن، له‌مڕووه‌وه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه و پێشتر سه‌رۆك بارزانی چه‌ندینجار سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ری كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئه‌م وڵاته كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی له‌ساڵی 2021 سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردووه، چاویكه‌وتووه به میر ته‌میم بن حه‌مه‌د.
وێڕای سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ قه‌ته‌ر له ساڵی 2022 و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیی باڵای ئه‌و وڵاته و تێیدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی قه‌ته‌ری له هه‌ولێر كرد.
جیا له‌وه‌ش له ساڵی 2021 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ساڵی 2022 له داڤۆس له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه و تاووتوێی هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر كرد.
جگه له‌وه‌ش له‌ساڵی 2023 بۆ یه‌كمجار به فه‌رمی سێ‌و، هه‌نار و هه‌نگوینی كوردستان هه‌نارده‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر كران و ئه‌م په‌یوه‌ندییه له به‌رده‌وامیدایه.
له ساڵی 2024 له داڤۆس مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای QIA كۆبووه‌وه و دووباره باس له چۆنییه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیی هه‌ردوولا و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 36 نوێنەرایەتی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، کە پێکهاتوون لە؛ کونسوڵگەری گشتیی، نووسینگەی باڵیۆزخانە، نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا.