خۆكاندیكردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تییكردنی ئێران بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمیی میدیاكانی ئه‌و وڵاته
خۆكاندیكردنه‌وه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆككۆماری پێشووتری ئێران، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی وڵاته‌كه‌ی، كه بڕیار وایه له دوای مردنی ره‌ئیسی به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی، له داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی ئێران.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌مدواییه له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌ڵێت، سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی خۆكاندیدكردنه‌وه‌یه‌تی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری شاری ته‌ورێز له ئه‌نجوومه‌نی شواری ئیسلامی ئێران، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (خه‌به‌ر ئۆلاین)ـی راگه‌یاندووه، به پێی راپرسییه‌كان، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌كێكه له خۆشه‌ویسترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێران له‌م كاته‌دا، بۆ بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆككۆمار.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دوای نه‌مانی له پۆستی سه‌رۆكۆمار، به‌رده‌وام وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناڕازی له حكوومه‌تی ئێران و نزیك له خه‌ڵك له میدیاكاندا خۆی پیشانداوه.
مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی 2005 تا ساڵی 2013 سەرۆک کۆماری ئێران بووە، هەروەها لە 2017 و 2021 خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندید کرد، بەڵام ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران کاندیدبوونەکەی رەتکردەوە.
دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی کۆچکردووی ئێران لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر گیانی لە دەستدا، بڕیارە لە 28ـی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت.