زێلێنسکی دەچێتە مەدرید

حکوومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر زێلێنسکی سەردانی مەدرید دەکات و ڕێککەوتنێکی ئەمنی ئیمزا دەکات.
حکوومەتی ئسپانیا ڕایگەیاند، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئسپانیا پێشوازیی لە زێلێنسکی دەکات و لە دوای کۆبوونەوە هاوبەشەکە هەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکەن، بڕیارە گفتوگۆ لەسەر گەرەنتی ئەمنیی نێوان کیێڤ و مەدرید بکەن.
پێشتر مێدیاکانی ئسپانیا هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی زێلێنسکییان بۆ ئسپانیا ڕاگەیاند، کە بڕیاربوو دوو هەفتە لەمەوبەر بکرێت بۆ ڕێککەوتنێک لەسەر گەرەنتی ئەمنی نێوان کیێڤ و مەدرید.
سەرۆکی ئۆکرانیا دانی بە سەختیی جێگیرکردنی هێزەکانی لە پارێزگای خارکۆڤ و بە تایبەت لە شاری ڤۆڵچانسکدا ناوە.
لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا هێزەکانی ڕووسیا توانیان زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکانی شاری خارکۆڤ ڕزگار بکەن.
لە 20ـی ئایاردا خولی زێلێنسکی کۆتایی هات و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ساڵی 2024 هەڵوەشایەوە، ئەمەش لە پاشخانی یاسای سەربازی و هێزکۆکردنەوەی گشتیدا بوو، چونکە زێلێنسکی ڕایگەیاندبوو هەڵبژاردن "لە کاتێکی گونجاودا نییە".