وەزیری تەندروستی بەشداریی لە 77مین کۆبوونەوەی تەندروستی جیهانی دەکات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی به‌شدارییکردنی شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ته‌ندروستیی جیهانی له جنێف بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 27 ئایاری 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی یاوەری لە بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە شاری جنێف ئامادە بن.
ئاماژەبەوەش کراوە، شاندی وەزارەتی تەندروستی، بەشداریی لە 77ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی تەندروستی جیهانی بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO دەکات.
لە 21ـی ئایاری 2023، سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له کۆبوونەوەی تەندروستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا كرد، كه له شاری جنێف له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.