زیاتر له 2000 هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامی زه‌ویخزانه‌كه‌ی پاپوا گینیای نوێ‌دا ون بوون

حكوومه‌تی پاپوا گینیای نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئه‌نجامی زه‌ویخزانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوودا، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س ژێر خۆڵ كه‌وتوون و ون بوونه و داواش له وڵاتان ده‌كات له‌و كاره‌ساته‌دا هاوكار بن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) حكوومه‌تی پاپوا گینیای نوێ ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی زه‌ویخزانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوودا، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س ژێر خۆڵ كه‌وتوون و ون بوونه و داواشی له وڵاتان كرد له‌و كاره‌ساته‌دا هاوكار بن.
هاوكات ناوه‌ندیی نیشتمانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووداو و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پاپوا گینیای نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی پاپوا گینیای نوێی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندیی نیشتمانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووداو و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، كاره‌ساته‌كه گه‌وره بووه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر شاده‌ماریی ژیانی ئابووریی ئه‌و وڵاته كردووه.
ڕۆژی (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ ڕایانگه‌یاند، خزانی زه‌وی له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ویلایەتی ئینگا ڕووی داوه كاتێك هاووڵاتییانی ناوچه‌كه له خه‌ودا بوونه.
کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ له‌م باره‌وه گوتوویانه، كاره‌ساته‌كه شەش شارۆچکەی ویلایەتی ئینگای گرتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌س و خانوو كه‌وتوونه‌ته ژێر خۆڵ و ژماره‌یه‌كی زۆر مردوون.
پیتەر ئیپاتاس، پارێزگاری ویلایەتی ئینگا ڕایگەیاندبوو، کارەساتەکە "زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی"ـی بەدوای خۆیدا هێناوە. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشابوو، ڕووداوه‌كه كاره‌ساتێكی بێوێنه‌یه.