شاباز سدیق: ناڕوونییه‌ك له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی شاخی گۆیژه‌دا هه‌یه

به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان گرووپ ئاماژه به‌وه ده‌كات، به دروستكردنی پڕۆژه له شاخی گۆیژه، تۆپۆگرافیا و شێوه‌ی شاخه‌كه تێك ناچێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ده‌شڵێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) شاباز سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان گرووپ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، تێكدانی چیای گۆیژه بۆ جوانتركردنی چیاكه و سلێمانییه و سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیی و نیگه‌رانییه‌كانیش له‌م باره‌وه ناڕوونییه‌ك له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه هه‌یه.
شاباز سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئامێرانه‌ی ئێستا له شاخه‌كه كار ده‌كه‌ن، كار بۆ پڕۆژه‌كه‌ی قه‌یوان گرووپ ناكه‌ن بۆ دروستكردنی شارێكی نوێ له چیاكه، به‌ڵكوو ئه‌و ئامێرانه كار له پڕۆژه‌ی شه‌قام و تونێلێكدا ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان گرووپ گوتیشی، زه‌وییه ته‌خته‌كانی سلێمانی سنوورداره و به كۆمه‌ڵێك شاخ و ته‌پۆلكه ده‌ور دراوه، بۆیه چیای گۆیژه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌ڵانه، بۆ دروستكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك گونجاوه و سیمایه‌كی جوانتریش نیشان ده‌دات.
شاباز سدیق باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پڕۆژه‌ی له شاخه‌كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی 30%ـی ده‌بێته سه‌وزایی، له كاتێكدا ئێستا له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌نیا دوو هه‌فته سه‌وز ده‌رده‌كه‌وێت.
تێكدانی شاخی گۆیژەی سلێمانی و شێواندنی نیگەرانییەكی توندی لەلایەن ژینگەپارێزارن و هاووڵاتییانی شاری سلێمانی لێكەوتەوە، ژینگەپارێزەران و پسپۆرانی ژینگەش تێكدانی شاخی گۆیژە بە هەنگاوێك دادەنێن بۆ تێكدانی سیما و ژینگەی سلێمانی.
گۆیژە یەکێکە لە جوانییەکانی سلێمانی، جگە لەوەی کە جوانییەکی تایبەتی بە شارەکە بەخشیووە، هاوکات لە ڕووی ژینگەیی و کەشوهەواوە سوودی زۆری بە شارەكە بەخشیوە، هەرچەندە بڕیاربوو نەمامی زیاتر لە شاخی گۆیژە بچێندرێت، بەڵام ئێستا شاخ و زەوییەکەشی هەڵدەکەنرێت و دەکرێت بە پڕۆژە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەلایەن هاووڵاتیی و ژینگەدۆستان لێکەوتووەتەوە و بە تێكدانی سیمای سلێمانی دادەنرێت.
فایق بێکەسی شاعیر دەڵێت: وا مەزانە گۆیژە نزمە، چونکە تەبعی عالییە نازری قەسرێکە جێگەی شانشینی والییە.