عه‌لی ته‌ته‌ر: له پێناو پێشخستنی كوردستان و دهۆك خه‌بات ده‌كه‌ین

پارێزگاری دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له پێناو پێشخستنی دهۆك و كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، دهۆك به كولتوور و ئایین و زمان و پێكهاته‌ی جیاوازه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له میانی کەرنەڤاڵی ساڵڕۆژی بە پارێزگابوونی دهۆکدا له گوتارێكدا ڕایگه‌یاند، دهۆك و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌تایبه‌ت به‌ر له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 و دواتریش ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر هه‌موواندا خۆڕاگرانه ماونه‌ته‌وه.
پارێزگاری دهۆك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، دهۆك به كولتوور و ئایین و زمان و پێكهاته‌ی جیاوازه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌مووان پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن.
عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی دهۆك به شانازییه‌وه ئینتیما و هه‌ستێكی زۆریان بۆ خۆشه‌ویستی شاره‌كه و خاكه‌كه‌ی هه‌یه.
پارێزگاری دهۆك گوتیشی، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆیه و ئاره‌زووی ئاشتیی و سه‌قامگیریی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه له پێناو پێشخستنی دهۆك و كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌كان، به‌ڵام دهۆك پێشكهونێكی به‌رچاو و دیاریی به خۆوه بینیوه.
په‌نجا و پێنج ساڵ به‌سه‌ر به پارێزگابوونی دهۆك تێ ده‌په‌ڕێت؛ هاوكات بۆ به‌رزڕاگرتنی به پارێزگابوونی شاره‌كه‌یش چالاكیی و بۆنه‌ی جیا جیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا کەرنەڤاڵی ساڵڕۆژی بە پارێزگابوونی دهۆک بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوە دەچێت، كه چالاكیی وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری تێدا ده‌كرێت.