محه‌ممه‌د جابری: ده‌مارگیریی سیاسی ڕێگه له به‌هه‌رێمكردنی به‌سره ده‌گرێت

شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، خه‌ڵكی به‌سره هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هه‌رێمكردنی شاره‌كه‌یان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ڕێگرن له به‌دیهێنانی خواسته‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د جابری، شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، به‌هه‌رێمكردنی به‌سره مافێكی ده‌ستوورییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕێگه‌ی پێ نادرێت.
محه‌ممه‌د جابری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خه‌ڵكی به‌سره جارێكی دیكه هه‌وڵ ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان بكرێته هه‌رێم، چونكه خاوه‌نی چه‌ندان تایبه‌تی خۆیه‌تی.
جابری گوتیشی، ده‌مارگیریی سیاسی هه‌یه ڕێگه له خواستی خه‌ڵكی شاری به‌سره ده‌گرێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، خزمه‌تگوزارییه‌كانی زۆر كه‌من، ته‌نانه‌ت نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری گرفتی ئاو بكرێت و هه‌ژارییه‌كی زۆر هه‌یه و كار له شاره‌كه ده‌ست ناكه‌وێت.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره بۆ به‌هه‌رێمكردنی شاره‌كه‌یان به‌هۆی هه‌موو ئه‌و فشارانه‌یه له‌سه‌ر شاره‌كه‌یان دروست كراوه نه‌خاسمه نه‌بوونی هه‌لی كار خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی هه‌راسان و نیگه‌ران كردووه.
بەسرە دەکەوێتە باشووری عێراق و هاوسنوورە لەگەڵ کوێت و ئێران، مێژووی دروستبوونی بەسرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 635ـی زایینی، 7 شارۆچکە و 16 شارەدێ کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکە. ژمارەی دانیشتووانی بەسرە 3 ملیۆن و 142 هەزار و 446 کەسە، زۆرینەی دانیشووانەکەی شیعە مەزهەبن.
بەسرە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، هەروەها لە ڕووی بەرهەمی نەوتی یەکێکە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق.
لە ساڵی 2008، وائیل عه‌بدوللـه‌تیف کە لەلایەن بەشێک لە خێڵەکانی بەسره پشتگیری دەکرا، 34 هەزار و 800 واژۆی بۆ بە هەرێمکردنی بەسره کۆکردەوە، بەڵام لە لایەن حزبی دەعوه و زۆرێک لە پارتە سیاسییەکانی دیکە ڕەت کرایەوە.