پارتی: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه
یه‌كگرتوو: ئه‌گه‌ر حزبه‌كان رێكنه‌كه‌ون له حكوومه‌ت ده‌كشێینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه بونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی سیاسی له باشووری كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێیوایه ته‌نها پارتییه نایه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرین و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یش هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان نه‌گه‌نه ئه‌نجام، بڕیاری بایكۆتكردن له حكومه‌ت ده‌رده‌كات.
پارتی نایشارێته‌وه كه یه‌كگرتوو ده‌یه‌وێت، گرێی وشکەکەی ئه‌م دۆخه بكاته‌وه، ئەوەتا به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، بارزانی پشتگیری ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مینداری كرد، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن نه‌یانهێشت گرێی كوێره‌كان بكرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌لای پارتی سه‌یره، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌نیا قسه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووباره ده‌كاته‌وه، تا ئێستا خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی خۆی نییه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه پێیوایه، ئه‌وه‌ی كێشه‌كان درێژده‌كاته‌وه، ته‌نیا پارتییه.
جگه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی، پێشتریش یه‌كگرتوو ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی پێكهێنا، تا ده‌ستێكی خێر له نێو حزبه‌كان بگێرێت، به‌ڵام ئه‌ویش هیچ ئامانجێكی نه‌پێكا، كوردستان24 زانیویه‌تی هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتیی بڕیاری كۆتايی له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌رده‌كه‌ن.