کەنەدا پێنج هەزار ڤیزا دەداتە دانیشتوانی غەززە

کەنەدا ڕایگەیاند، ڤیزەی بە پێنج هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە دەدات، ئەمەش لەوە زیاترە کە پێشتر بەڵێنی دابوو و ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆسەر رەفەح و کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپەکە ترسی زۆری هەبووە کە بووەتە هۆی مردنی 45 کەس.
ئەو ڤیزەی کە دەدرێت بە کەسوکاری ئەو کەنەدیانەی کە لە کەرتی غەززە دەژین، پێنج ئەوەندەی ژمارەی ڤیزەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی لەژێر بەرنامەیەکی تایبەتدا کە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لەلایەن کەنەدا ڕاگەیەندرا، وەک چۆن ئۆتاوا لە سەرەتادا بەڵێنیدا هەزار ڤیزە بە دانیشتوانی غەززە بدات.
مارک میلەر، وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا دەڵێت: "هەرچەندە ئێستە دەرچوون لە غەززە ناتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری زیاتری خەڵکەکە".
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد، 448 هاووڵاتیی غەززە ڤیزەی کاتییان وەرگرتووە، لەنێویاندا 254 کەسیان بەپێی سیاسەتێک کە پەیوەندی بە پرۆگرامی ڤیزەی تایبەتەوە نییە، هەروەها تا ئێستە 41 کەس گەیشتوونەتە کەنەدا.
شەوی 26ـی ئایاری 2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووهته سهر كهمپێكی ئاواره فهڵهستینییهكان له باكووری رۆژئاوای ڕهفهح، بههۆیهوه زیاتر له 40 كهس كوژراون و ژمارهیهكی زۆریش به سهختی بریندار بوونه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.