سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە سۆران دادەنێت
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دادەنرێت.
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یشتووەته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌تایبه‌ت له بواری ڕێگاوباندا لە قۆناغی کۆتایی دان، له ده‌سپێكی ئه‌مساڵیش تا ئێستا 33 پرۆژه لە سۆران به‌گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته بواری جێبه‌جیكردن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕۆژه‌گه‌لێكی دیكه ڕه‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.
ڕێگەی نێودەوڵەتی هامڵتۆن، دەروازەی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به پارێزگاكانی هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه، بری (80) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له رابردوو ده‌ڤه‌ره‌كه پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.
دوێنێ دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، سەرۆکی حکوومەت، لە ڕێوەرەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، "سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە، بەڵام هەوڵمان دا بە پێی توانای دارایی بەردەستمان، بە هاوکاری و یارمەتی کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە بواری بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و بەتایبەتیش پرد و ڕێگەوبان جێبەجێ بکەین".