تەندروستیی جیهانی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە لەسەر تەندروستی تاوتوێ دەکات

وهزارهتی تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی لهبارهی بهشدارییکردنی شاندی وهزارهتی تهندروستی له كۆبوونهوهی ئاسایی تهندروستیی جیهانی له جنێف بڵاوكردهوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەوەرە سەرەکیەکانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی تەندروستی جیهانی، بریتی بوو لە، لێکەوتەکانی تەندروستی لە گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگەیی، هەروەها شێوازی ژیان و چاکسازی و گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری تەندروستی، گونجاندنی سیستەمەکانی تەندروستی و زوودەستنیشانکردن، پێشینەیی بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی و دروستکردنی پرد و پەیوەندی پتەوی نێوان کۆمەڵگاکان، هەروەها فەراهەمکردنی باشترین ژیانی تەندروست بۆ هاووڵاتیان لە هەمووشوێنێکی جیهاندا.
دوێنێ دووشەممە، شاندی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە 77ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی تەندروستی جیهانی کرد، کە بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO ڕێکخرابوو.