عێراق.. بۆ یه‌كه‌م جار كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ژیریی ده‌ستكرد له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت

بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ژیریی ده‌ستكرد و ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد وەک نەتەوەیەک، به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی له بواری ژیریی دەستکرد به خۆوه بینیوه.
بڕیار وایه ڕۆژی (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024) بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ژیریی ده‌ستكرد و ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
ئامانجی ئه‌م كۆنفرانسه بریتییه له ئیلهام بەخشین به داهێنان و پەرەپێدانی تەکنەلۆجیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش لەگەڵ پسپۆڕانی دیار لە بوارە جیاوازەکاندا، گفتوگۆ له باره‌ی ژیریی دەستکرد ده‌كرێت.
دیاری فه‌ره‌یدوون قادر، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كورد وەک نەتەوەیەک، به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی له بواری ژیریی دەستکرد به خۆوه بینیوه به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مێژوویه‌كی دەوڵەمەندی لە بەشدارییە زانستییه‌كاندا هه‌یه و پابه‌نده به په‌روه‌رده و بونیاتنانەوەی نیشتمان و هەمەچەشنکردنی ئابووری.