وەزارەتی نەوتی عێراق داوا دەکات بە پەلە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت

K24 – هەولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت، هەروەها هەناردەکردنەوەی نەوت بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی ئایاری 2024) وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کاراکان لە هەرێم دەکات، بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆببنەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هاوکات گوتی: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.
له (25ـی ئاداری 2023)ـەوە، ههناردەی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیراوە. بهغدا، ههولێر و ئهنقهره خهریكی دانووستانن بۆ دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان. ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕی وزەی جیهاندا.
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان حکوومەتی عێراق تۆمەتبار دەکەن، بەوەی سەرەڕای ئەوەی لوولە نەوتەکە ئامادەیە، بەڵام نایەوێت هەنادەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
مایڵس کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە (ئەپیکور) بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، یەکێک لەو گرفتانەی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق هەیە، گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە.