فه‌تاح ئه‌لشێخ: سه‌در ده‌یه‌وێت گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق له ململانێی ناوخۆیی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی خاڵی بكاته‌وه

سیاسه‌تمه‌دارێكی نزیك له ڕه‌وتی سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات، موقته‌دا سه‌در له كرۆكی پرۆسه‌ی سیاسیدایه، به‌ڵام له حكوومه‌ت كشاوه‌ته‌وه، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی خاوه‌نی بڕیاری ئازایانه‌ی خۆی نییه به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكارییانەی دژ به عێراق دەکرێن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024) فه‌تاح ئه‌لشێخ، سیاسه‌تمه‌داری نزیك له ڕه‌وتی سه‌در تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، موقته‌دا سه‌در ئه‌رك و مافی خۆیه‌تی داوای پارێزگاریی له سه‌روه‌ریی عێراق بكات.
فه‌تاح ئه‌لشێخ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌در ده‌یه‌وێت گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق له ململانێی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له لایه‌كی دیكه خاڵی بكاته‌وه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی نزیك له ڕه‌وتی سه‌در باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌ك چۆن فشار له‌سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له‌و فشاره ده‌كات، به هه‌مان شێوه‌ش سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی به مافی خۆیان ده‌زانن داوا ده‌ركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ن.
فه‌تاح ئه‌لشێخ گوتیشی، سه‌در بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق، له بری په‌نابردنه به‌ر لایه‌نی سه‌ربازی، په‌نای بردووه‌ته‌وه به‌ر داواكارییه‌كی سیاسی.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024) موقته‌دار سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا داوای كرد باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابخرێت و كارمه‌ندانی ده‌ربكرێن.