کیم جۆنگ ئون: دەتوانین دەستوەردانەکانی ئەمەریکا ڕابگرین و کۆریای باشووریش لەناو ببەین

سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، دەتوانێت ئەمەریکا لە هەر دەستوەردانێکی سەربازی بۆ وڵاتەکەی ڕابگرێت و هێزەکانی کۆریای باشووریش لەناو ببات ئەگەر هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە سەردانێکیدا بۆ ئەکادیمیای زانستی بەرگری بەبۆنەی یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی، ڕایگەیاند، توانا و هێزەکانیان بەسە بۆ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دەستوەردان ڕابگرێت لە هەر ململانێیەکدا ئەگەر ڕووبدات، هەروەها کۆریای باشووریش لەناو دەبات، بەهێزی هێرشبەری سەرەکی کۆریا و ژێرخانی کۆریا و سیستەمی فەرماندەیی.
جەختی لەسەر دۆخی ڕژدیشی کردەوە، سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەوڵەتی کۆریای باکوور، هەروەها دووپاتی لە مۆدێرنیزاسیۆنی "ڕادیکاڵ"ـی پیشەسازی بەرگری وڵاتەکەی کردەوە، جگە لەوانەش شیکاری و هەڵسەنگاندنی بۆ مەترسییەکانی "هیستریای ئیستفزازی" سەربازی و سیاسی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کرد.
کیم خوازیاری بەرزکردنەوەی هێزی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیە "بەبێ سازان " ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجی کۆتایی بریتییە لە هەبوونی "گەورەترین هێزی ستراتیجی و بێ وێنە لە جیهاندا" بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی متمانەپێکراو کەرامەت و سەروەری وڵاتەکە بپارێزێت.
کیم جۆنگ ئون، پیرۆزبایی لە زانا و تەکنیککاران و کرێکاران و بەڕێوەبەرانی ئامادەبووی ئەکادیمیاکە کرد، کە بەشدارییان لە "بەهێزکردنی هەمەلایەنەی هێز و کەرامەتی" کۆریای باکوور کرد و بوونە "بناغەیەکی متمانەپێکراو" بۆ توانای شەڕی سوپای کۆریای باکوور .