وه‌زیرانی به‌رگریی چین و ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوازه ده‌كه‌ن

وه‌زیرانی به‌رگریی چین و ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوازه ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م كۆبوونه‌وه ئاستی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری سه‌ربازیدا به‌رز بكاته‌وه.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دۆنگ جۆن، وه‌زیری به‌گریی چین و لوید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ یه‌كه‌م جار له دوای 18 مانگ، پێکەوه كۆببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی لووتكه‌ی گفتوگۆكانی شانگرێللا كه لووتكه‌یه‌كی ئاسایشی ئاسیاییه، ده‌كرێت.
ململانێكان له دوورگه‌ی تایوان، سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانی نێوان وه‌زیرانی به‌رگری چین و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
چین، پێشتر له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2022ـدا هه‌موو گفتوگۆ سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕاگرت، دوای ئه‌وه‌ی نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی تایوانی كرد و چین پێی نیگه‌ران بوو.
ڕۆژی (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) چین مانۆرێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری تایوان ده‌ست پێ كرد كه ئه‌و مانۆرانه وه‌ك سزایه‌كی توند داده‌نرێت له لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه بۆ سه‌ر لای چینگ تی، سه‌رۆكی نوێی تایوان هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی تایوان.
هه‌مان ڕۆژ، وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای له هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی تایوان هۆشدارییه‌كانی په‌كین به هه‌ند وه‌ربگرن و ڕایگه‌یاند، مانۆرهكانیان له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایوان به‌رده‌وام ده‌بن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا بوو، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی تایوان هه‌ڕه‌شه‌كانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، سه‌ریان پان ده‌كرێته‌وه و خوێنیان ده‌ڕژێت.
وەزارەتی بەرگری تایوان لای خۆیەوە ئەو مانۆرانەی چینی به توندی سه‌ركۆنه کرد و بڵاو کردنەوەی "هێزی دەریایی و ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرگریی لە ئازادی، دیموکراسی و سەروەری دوورگەکەی ڕاگەیاند."
هه‌روه‌ها (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندبوو، چین له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایواندا ده‌ستی به مانۆری بێباكانه كردووه و ده‌بێت ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگرێت و دان به خۆیدا بگرێت، چونكه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت دۆخی دوورگه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن.