هۆگر چه‌تۆ: كۆمسیۆن هه‌ندێك بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار ده‌كاته‌وه

سه‌رۆكی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی پێشووی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستكاریی ده‌كات و ده‌یانگۆڕێت؛ ده‌شڵێت، كۆمسیۆن دووباره ده‌رگه‌ی خۆپاڵاوتن ده‌كاته‌وه و هه‌مواری كاندیده‌كان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی ئایاری 2024) هۆگر چه‌تۆ، سه‌رۆكی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی پێشووی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستكاریی ده‌كات و ده‌یانگۆڕێت ئه‌مه‌ش دوای بڕیاره نوێیه‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسیی بۆ پێكهاته‌كان.
هۆگر چه‌تۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسییه‌كه‌ی پێكهاته‌كان، ژماره‌ی كورسییه گشتییه‌كان و كاندیده‌كان له پارێزگاكان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
سه‌رۆكی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بێت كۆمسیۆن دووباره ده‌رگه‌ی خۆ پاڵاوتن بكاته‌وه و هه‌مواری كاندیده‌كان بكاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی نوێی سیاسی دروست نه‌بێت، ئه‌و ماوه نوێیه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كراوه، كۆمسیۆن ده‌توانێت ڕێكاره‌كانی به زیاده‌وه جێبه‌جێ بكات.
بە گوێرەی نووسراوێکی عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئاراستەی نووسینگەی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە و کۆپییەکی دەست کوردستان24 کەوتووە؛ کۆمیسیۆنەکە پێشنیازی کردووە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 05-09-2024 بەڕێوە بچێت.
هەر چەندە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کردبوو، بەڵام بەهۆی بەشداریی نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکان، بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسییەکەی کۆتای پەرلەمانی کوردستان و "دەستێوەردانی دەرەکی و ئامادەکردنی دیزاینی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکە"؛ هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکە مانگی حوزەیران ناکرێت.