جووتیارێکی کورد وەک 13ـەمین جووتیاری نموونەیی لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردرا

شێخ جەمالی کڕبچنە، جووتیاری نموونەیی
شێخ جەمالی کڕبچنە، جووتیاری نموونەیی

K24 – گەرمیان:

جووتیارێکی گوندی کڕبچنە وەک 13مین جووتیاری نموونەیی لە جیهاندا و یەکەمین جووتیاریش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

شێخ جەمالی کڕبچنە، کە دانیشتووی گوندی کڕبچنەی سەر بە ناحیەی سەنگاوە، لەلایەن زانکۆی ڤاخنینگی هۆڵەندی و تۆڕی جووتیارانی ئەستێرەی جیهانیی لایت هاوس، نامەیەکی ئاراستە کراوە کە وەک 13مین جووتیاری نموونەیی لە جیهان و یەکەمین جووتیار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

ناوی کوردستانیش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دەچێتە سەر نەخشەی 12 وڵاتی پێشکەوتووی بواری کشتوکاڵ کە بە توێژینەوەی گرنگ و ئەکادیمی ناسراون.

ل
Fly Erbil Advertisment