فه‌همی بورهان: كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره و به‌رفراوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌یه

سه‌رۆكی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، هاوئاهه‌نگیی و هاوههڵوێستییهكی ڕژد له نێوان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هه‌بووه سه‌باره‌ت به پرسی خاك و بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی ئایاری 2024) فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی وردیان له باره‌ی بارودۆخی ئێسته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و كورد له ناوچانه خستووه‌ته ڕوو.
فه‌همی بورهان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، دوای خستنه‌ڕووی ڕاپۆرته‌كه‌یان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به وردی قسه‌ی كردووه و بۆ ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته حكوومه‌تی عێراق هه‌رێمی كوردستانی پێ سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌و ئامانجه نه‌بووه كه كورد خه‌باتی بۆ كردووه.
سه‌رۆكی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه خه‌باتی كورد له ڕابردوودا بۆ ئه‌وه بووه كار له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه بكرێت و شه‌ڕی خاك بكه‌ن، كه خاك به لای كورده‌وه كرۆكی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بووه.
گوتیشی، بۆ مێژوو ده‌یگێڕمه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوئاهه‌نگیی و هاوههڵوێستییهكی ڕژد له نێوان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هه‌بووه سه‌باره‌ت به پرسی خاك و بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان.
فه‌همی بورهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان پێك هێنراوه، له ئه‌نجامی كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره و به‌رفراوانی به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنرا و لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتوون.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ڕاشیگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، حزبه كوردستانییه‌كان و عێراق و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كار ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "مه‌به‌ست له پێكهێنانی ئه‌م لێژنه‌یه، ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م ناوچانه‌یه و هه‌روه‌ها پاراستنیی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـه.
پێشتریش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاندبوو، ته‌واوی شۆڕشه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌وه بووه به ئامانجه‌كانمان شاد بین، به‌شێكی ئه‌و ئامانجانه په‌یوه‌ندییان به خاكه‌وه هه‌بووه و هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتبووشی: كێشه‌كانمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 جیددین و پێویستمان به‌وه‌یه هه‌وڵی بۆ بده‌ین و چاره‌یان بكه‌ین.