وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بە زووترین کات کێشەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت چارە بکرێت

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌كردنی پرسی هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی ئایاری 2024) وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی دایه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "سەبارەت بە نووسراوى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەکوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت."
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌شڵێت "بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکوومەتی فیدراڵ لە هەر سێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆ بووینەوە و کۆنووسەکەیشی واژوو کرا."
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "دوایین جاری لە ڕۆژانی 19 و 20ـی مانگى ئايار، لێژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆ بووەوە، ئێسته چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لێژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین بە مەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته."
ڕۆژی سێشەممە (28ـی ئایاری 2024) وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کاراکان لە هەرێم كرد، بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆ ببنەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردبووه‌وه، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هاوکات گوتی: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.
له (25ـی ئاداری 2023)ـەوە، هه‌ناردەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاگیراوە. به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕی وزەی جیهاندا.
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان حکوومەتی عێراق تۆمەتبار دەکەن، بەوەی سەرەڕای ئەوەی لوولە نەوتەکە ئامادەیە، بەڵام نایەوێت هەنادەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
مایڵس کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە (ئەپیکور) بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، یەکێک لەو گرفتانەی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق هەیە، گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە.