ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر شەڕی ڕەفەح کۆدەبێتەوە و بڕیارێکی گرنگ دەدات

بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی جەزائیر بدات بۆ ڕاگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگ لەسەر ڕەشنووسێک سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ڕەفەح بدات، کە لە ڕەشنوسی بڕیارنامەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەنگە "بڕیاری ئەوە بدات ئیسرائیل دەبێت دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت".

لە ڕەشنوسی بڕیارنامەکەدا داوای "دەستبەجێ ئاگربەستێک دەکات کە هەموو لایەنەکان ڕێزی لێبگرن، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم بارمتەکان دەکات و لایەنەکانیش دەبێت پابەندی ئەرکەکانیان بن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە هەموو ئەو کەسانەی دەستبەسەریان دەکەن".

ئەگەر ئەمڕۆ دەنگدانەکە ئەنجام بدرێت، پێشبینی دەکرێت ئەمەریکا ڤیتۆی خۆی بۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەکە بەکار بهێنێت و ڕەتی بکاتەوە.

Fly Erbil Advertisment