شوان كه‌لاری: لێكنزیكبوونه‌وه و لێكگه‌یشتنی زۆر باش له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌بێ چاره‌كردنی پرسه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، عێراق سه‌قامگیر نابێت؛ ده‌شڵێت، لێكنزیكبوونه‌وه و لێكگه‌یشتنی زۆر باش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024، شوان كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كابینه‌كه‌یدا بڕیاری دا هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هۆكار بێت بۆ گه‌یشتن به ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ببووژێته‌وه، هه‌نگاوی بۆ بنێت و بیگرێته‌به‌ر و هه‌موو چركه‌ساتێك ئاماده‌یه كار بۆ ئه‌و ستراتیجه بكات.
شوان كه‌لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، پرسه‌كانی مووچه و نه‌وت و مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور ده‌باته پێشه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆی جیددی له باره‌ی ئه‌و پرسانه كراوه و به‌پرسانی عێراقیش وه‌ڵامی ئه‌رێنییان بۆ ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كۆتایی به زۆربه‌ی پرسه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق؛ گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌ر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".