هەوڵ دەدرێت هاوینی ئەمساڵ کێشەی ئاو لە هەولێر سەرهەڵنەداتەوە

پارێزگای هەولێر تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ کێشەی نەبوونی ئاو لە هەولێر سەرهەڵنەداتەوە.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی هاوین و دابین كردنی ئاوی ماڵان كرد.
له كۆبوونه‌وەکەدا كه جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ژێر زه‌وی، ئاوی ده‌ورووبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری مووه‌لیدەکان ئاماده‌یی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه به‌شداربووەکان و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد، چاره‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی به دابەشكردنى ئاوى گەڕەك و ماڵەكانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان، لەگەڵ دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ بیره‌كان، به جۆرێك كه بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستی ماڵان دروست نه‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی ئایاری 2024، ڕێزان سەعید، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هۆی وشکبوونی بیرەکانی ئاوی دەوروبەری هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ کەم بارانی، ڕاستە ئەمساڵ بارانێکی زۆر هەبووە، بەڵام قەرەبووی ئەو دابەزینەی ئاستی ئاو ناکاتەوە، کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تووشی بووین.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەڕێوەبەرە، نزیکەی پێنج هەزار بیری ئاو لە دەورووبەری هەولێر هەن، بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئەو بیرانەی وشکیان کردووە ژمارەیان 20 بۆ 30 بیر دەبێت، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ 20 بیری ئاوی دیکە وشک بکەن".