وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و میری ئێزدیانی جیھان پرسی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی نێوان پێكهاته‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و میری ئیزدیانی جیھان تاوتوێی پرسی پێكه‌وه‌ژیان و چه‌ند پرسێكی گشتی ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی ئاشتیی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024) پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له میرحازم تەحسین بەگ، میری ئیزدیانی جیھان کرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێکەوەژیانی ئایینیی لە ھەرێمی کوردستان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی کوردستان به ئێزدییه‌كان و بره‌ودان و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی تەبایی و ئاشتیی نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینییەکانی کوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی گشتیی ناوچه‌كه و ڕووداو و پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئێزدییەکانیان ڕاسپاردووه بۆ ئامادەکردنی پلان و پرۆژەی پێویست بۆ کاروباری ئایینی ئێزدییەکان.