بێگه‌رد تاڵه‌بانی: كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری كشتوكاڵدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه

وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام پشتیوانی له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردووه؛ ده‌شڵێت، نابێت جووتیارانی كورد ببنه قوربانی ململانێی سیاسی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024) بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی زۆم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك چه‌ندان كارگه‌ی هه‌مه‌جۆری له بواره جیاوازه‌كاندا هه‌یه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام پشتیوانی له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردووه به‌تایبه‌ت بۆ پێشخستنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له بواره‌كانی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵی.
وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری كشتوكاڵدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، نابێت جووتیارانی كورد ببنه قوربانی ململانێی سیاسیی و نابێت چیتر حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌رانبه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان و جووتیارانی كورد كه‌مته‌رخه‌م بێت و پشتگیری‌یان نه‌كات.