محه‌ممه‌د شاكر: سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌زانێت بڕیاری سیاسی له ناو عێراقدا چۆن دروست ده‌بێت

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌زانێت بڕیاری سیاسی له ناو عێراقدا چۆن دروست ده‌بێت و باش له گه‌مه‌ی سیاسیی ناو عێراق تێ ده‌گات؛ بۆیه سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یان كرد كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه. ده‌شڵێت، هه‌موو داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتئه‌ستوورن به ده‌ستوور و یاسا و كارنامه‌ی سیاسیی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ، پابه‌ندنه‌بوونی عێراقە به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كانی.
محه‌ممه‌د شاكر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌ستوور، یاسا و ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان، به‌ڵام هه‌موو جارێك حكوومه‌تی فیدراڵ پێشێلیی هه‌ر یه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای ڕێك خستووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی فیدراڵ و هێزه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی هێزه شیعییه‌كان، پێشوازییه‌كی باش له داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا گفتوگۆی له‌سه‌ر كردبوو.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی كاركردنیدا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌ی پرس و كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێی گوتن "ئاڵته‌رناتیڤی گفتوگۆ، هه‌ر گفتوگۆیه"، ئه‌مه‌یشی به كرده‌نی كردووه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق؛ گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌ر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".