ماجید شنگالی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا پێشهاتی نوێ به دوای خۆیدا ده‌هێنێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی نوێیه به ئاراسته‌ی چاره‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. ده‌شڵێت، سه‌ردانه‌كه په‌یامێك بوو بۆ پێداگری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024) ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی گوت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا په‌یامێك بوو، كه پێداگریی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بەو جۆرەی له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه.
ماجید شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ چاره‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، هەڵەکە بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه بڕیاری حكوومه‌ت به ده‌ست ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌وه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی، ئه‌رێنییه و پێشهاتی نوێ به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ناوبراو گوتیشی، كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی بووه، كه بڕیاره‌كانی دژ به هه‌رێمی كوردستانن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق؛ گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌ر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".