پێشه‌وا هه‌ورامانی: هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ویستوویه‌تی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره بكرێن

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، داواكاریی سه‌ره‌كیی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له عێراق، دوورخستنه‌وه‌ی پرسی مووچه‌یه له هه‌ر پرسێكی دیكه؛ ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ و ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستاندا بووه به‌رانبه‌ر به به‌غدا، هه‌مووی جێبه‌جێ كردووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024) پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ویستوویه‌تی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره بكرێن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشت به ده‌ستوور ببه‌ستن، هه‌موو كێشه‌كان چاره ده‌بن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رانی سیاسی له به‌غدا دووپاتكردنه‌وه‌ی نیازپاكیی هه‌رێمی كوردستانە بۆ چاره‌كردنی پرسه‌كان.
هه‌ورامانی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆش ده‌بن و سوودی زیاتری بۆ گه‌لی عێراقیش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، داواكاریی سه‌ره‌كیی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له عێراق، دوورخستنه‌وه‌ی پرسی مووچه و شایسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌ر پرسێكی دیكه، به‌تایبه‌تی پرسی سیاسی.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی كێشه‌كان چاره بكرێن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ و ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستاندا بوو، هه‌مووی جێبه‌جێ كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیش بۆ سەلماندنی ئه‌و ڕاستییانه‌یه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق؛ گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌ر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".