زیاتر له 40 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز به‌شداریی له چالاكییه‌كانی ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی ده‌كه‌ن

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر كه هه‌زاران پۆلیس و سه‌رباز و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن له خۆ ده‌گرێت، به‌شداریی له چالاكی و ڕێوڕه‌سمه‌كانی ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024) جیراڵد دارمانین، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، 43 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز و هێزه‌كانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پاسه‌وانی به‌شداریی له چالاكی و ڕێوڕه‌سمه‌كانی هه‌شتایه‌مین ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی ده‌كه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م ژماره زۆره‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان به‌شداری له‌و یاده‌دا ده‌كه‌ن.
جیراڵد دارمانین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی ڕۆژانی 5 بۆ 7ـی حوزه‌یران به‌شداری 30 چالاكیی گه‌وره ده‌كه‌ن.
بڕیار وایه هه‌ر یه‌ك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شا چارلزی سێیه‌می شای به‌ریتانیا و ڤۆلۆدێمیر زیلینسكی و 23 سه‌رۆكی دیكه‌ی وڵاتان به‌شداری له چالاكییه‌كاندا بكه‌ن.
سێشه‌ممه 16ـی نیسانی 2024، لیژنه‌ی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی هه‌شتایه‌مین ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه و بانگهێشتی میوانه‌كان ده‌ستی پێ كردووه.
ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، له‌م یاده‌دا بانگهێشتی سه‌رۆكی وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن، كه ڕووسیایش یه‌كێك بوو لەوان، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه بانگهێشتی ڤلادیمێر پووتین ناكه‌ن، به‌ڵكوو داوهتنامهكه ته‌نیا بۆ ڕووسیا ده‌چێت.
پێشتر ڤلادیمێر پووتن له حه‌فتایه‌مین ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له ساڵی 2024 بانگهێشت كرا و به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ر له چه‌ند مانگێك دوورگه‌ی كرێمای به هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕووسیا گه‌ڕاندبووه‌وه.
بڕیارە ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتان و سه‌ربازه دێرینەکان، ئەوانەی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردووه، لە 6ـی حوزەیرانی ئه‌م ساڵدا لە نۆرماندی (باکووری ڕۆژئاوای فەرەنسا) بەشداریی لە ئاهەنگی هەشتا ساڵەی ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیەدا بكه‌ن كه بووه هۆی كۆتاییهێنان به هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌كان له ئه‌ورووپا. هاوكات بڕیاریشه ئه‌و 1475 په‌یكه‌رانه‌ی كه له لایه‌ن خۆبه‌خشه گوندنشینه‌كانی به‌ریتانیا دروست كراون، هه‌مان ڕۆژ نمایش بكرێن.
پڕۆژه‌ی "وەستان لەگەڵ زەبەلاحەکان - Standing with Giants" بیرۆكه‌ی دان بارتۆنی پسپۆڕی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كان بوو كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شی كرد. ناوبراو له نزیک ئۆکسفۆرد دەژی. بارتۆن پێی وابوو، ئەم بیرۆکەیە دەبێتە ڕێزلێنانێکی "بەهێز" بۆ ئەو سەربازانەی کە لە کاتی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندیدا كوژران.
خۆبه‌خشه گوندنشینه‌كانی به‌ریتانیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌ژێر ڕۆشنایی بیرۆكه‌كه‌ی بارتۆندا، ده‌ستیان به دروستكردنی 1475 په‌یكه‌ری جیاجیای مرۆڤ كردووه وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌و 1475 سه‌ربازه‌ی كه له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندیدا له 6ـی حوزه‌یرانی 1944ـدا كوژران.
ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كه نزیكه‌ی 18 هه‌زار پهرهشووتەوانی فه‌ره‌نسی، به‌ریتانی، ئه‌مه‌ریكی، كه‌نه‌دی، ئوسترالی، چیكی، هۆڵه‌ندی، به‌لژیكی، یۆنانی، نیویزله‌ندی، نه‌رویژی و پۆڵه‌ندی به‌شدارییان تێدا كرد، به گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی - زه‌ریایی داده‌نرێت له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
هاوكاتی دابه‌زینی ئه‌و 18 هه‌زار پهڕهشووتەوانه، كه‌شتیگه‌لی هاوپه‌یمانان كه زیاتر له 130 هه‌زار سه‌ربازی هێزه وشكانییه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ناوچه‌ی نۆرماندی له باکووری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا پێشڕه‌وییان كرد و له ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 4000 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی نۆرماندی جێگیر کران.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 3ـی ته‌مووزی 2023) میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه، لیۆن گۆتییه وه‌ك دوایین سه‌ربازی جه‌نگاوه‌ری فه‌ره‌نسی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندنی له نه‌خۆشخانه‌ی كاین له ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. گۆتییه، دوای ساڵانی به‌شداریی له ڕیزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانان له دژی فاشیزم، خۆی بۆ ئاشتیی جیهانی ته‌رخان كرد و بووه یه‌كێك له چالاكانی ئه‌و بواره و په‌ند و ئه‌زموونه‌كانی خۆی له‌و بواره له جیهان بڵاو ده‌كرده‌وه.
گۆتییه، یه‌كێك بوو له كۆماندۆكانی تیپی تایبه‌تی كۆماندۆی كیڤه‌ر كه له‌گه‌ڵ 177 كۆماندۆی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی له 6ـی حوزه‌یرانی 1944، به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كرد، كه تێیدا هه‌ژموونی ئه‌ڵمانیای نازی به‌سه‌ر ڕۆژاوای ئه‌ورووپا پاشه‌كشێی كرد.
گۆتییه، له ساڵی 1940 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی فه‌ره‌نسای ئازاد كرد له له‌نده‌ن، كه شارل دیگۆل سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد. گۆتییه له 6ـی حوزه‌یرانی 2023 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، گوتی: "تۆ كه‌سانێك ده‌كوژیت كه هیچیان به‌رانبه‌رت نه‌كردووه، له كاتێكدا ئه‌وان خێزاندارن، هاوسه‌ر و منداڵیان هه‌یه، كوشتنی ئه‌وان له پای چییه و چ مانایه‌كی هه‌یه؟"