نووری مالیكی: پێویسته مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ماف و شایسته‌كانیان به پێی ده‌ستوور وەربگرن
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆشحاڵیی خۆی به‌رانبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌مووان جیددین بۆ چاره‌ی پرس و كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
پێنجشه‌ممه 30ـی ئایاری 2024، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، جیددین چاره‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌ن.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سیاسه‌تێكی ستراتیجیی درێژخایه‌ن نه‌ك تاكتیكی بۆ چاره‌ی پرس و كێشه‌كان به‌كار ده‌هێنێت.
نووری مالیكی ڕوونیشی كرده‌وه، باسیان له كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كردووه و دیدگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌ی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، پێویسته مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ماف و شایسته‌كانیان به پێی ده‌ستوور پێ بگات.
مالیكی باسی له‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی چاره بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێك دووباره نه‌بنه‌وه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق؛ گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌ر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".