گەشتێکی پڕ دیدار و بەرهەمدار لە بەغدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نووسی "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لە دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".
هەروەها نووسی بووی"دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".

دیداری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق
قاسم ئەعرەجی: بەهێزی هەرێمی کوردستان بەهێزيی عێراقە
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەکەنەوە
لە دیدارەکەدا ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق ئاماژەیداوە، هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و بەهێزی هەرێمی کوردستان بەهێزيی عێراقە، هەربۆیە دەبێت باشترین پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا هەبێت.

مەسرور بارزانی و سوودانی: کێشەکان دەبێت لە سەر بنەمای دەستوور چارە بکرێن
لە دیداری هەردوو سەرۆکوەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی بابەتە هاوبەشەکان کرا و جەخت لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکان و گفتوگۆی بنیاتنەر کرایەوە، بە مەبەستی چارەکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، کە لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت.

مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، لە بەغدا لهگهڵ هادى عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نبني- بنیاتنان) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی شايسته دارايييهكان و مووچهى مووچهخۆرانى ههرێمى كوردستان و ژيان و گوزهرانى هاووڵاتييان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قەیس خەزعەلی ئهمینداری گشتیی عهسائیب ئههلی حهق بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان وگرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرد.

هەر لە درێژەی سەردانەکەی مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، لە بەغدا لهگهڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی حزبی سیادە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.
جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان و هاووڵاتییانی عێراق.

دیداری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
مەسرور بارزانی و فایەق زێدان: دادگان دەبێت سەربەخۆ بن
لە بەغدا، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لهگهڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پشتیوانیکردنی هەوڵ و گفتوگۆکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ گشت کێشەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرنگیی سەربەخۆیی دادگاکان بەشێوەیەک نابێت بڕیاری دادگاکان ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتیی و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بەگشتی.

دیداری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گفتوگۆیان لە بارەی گرنگی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کردووەتەوە لەگەڵ جەختکردنەوە لە ڕێکخستنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (بە وەکالەت) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵی کرایەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، جەختیان لە پێویستی چارەکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.

دیداری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا .

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولسادە فرێجی، ئهميندارى گشتیی هاوپهيمانيى نههجى عێراقى جەختیان لە پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چارهسهركردنى كێشهكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی دابینکردنی شايسته دارايييهكانى ههرێمى كوردستان کردەوە.

لە دوایین دیداردا، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بیروڕایان لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و ههوڵهكانى چارهكردنى كێشهكانی حكوومەتى ههرێمى كوردستان و حكوومەتی فيدرال ئاڵوگۆڕ کرد .
ههردوولا هاوڕابوون لهسهر گرنگيى چارهكردنى كێشهكان بەشێوەیەکی ڕیشەیی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنى مافهكانى خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق.