هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌زموونی كردووه

سه‌رژمێری ئه‌زموونی بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات پارێزگاری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه ئه‌زموونییه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌م سه‌رژمێرییه تایبه‌ته به گه‌شه‌ی دانیشتووانی عێراق و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1987ـوه نه‌كراوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م پڕۆسه‌یه گرنگه و ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك كاری ته‌كنیكی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌زموونێكه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه ڕاهێنراون و به‌شداری ده‌كه‌ن.
پارێزگاری سلێمانی گوتیشی، وه‌كوو پارێزگاری سلێمانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ ئه‌م پڕۆسه ئه‌زموونییه كردووه و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی و به پێی خواست و هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، بتوانن پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن.
ڕۆژی 26ـی ئایاری 2024، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بڵاوی کرده‌وه، لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک خولێکی ئەزموونیی بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئامار بەڕێوە دەبات.
گوهدار محەممەد، بەرپرسی کەرتی هونەری و مەیدانیی سەرژمێری ڕایگەیاندووە، ئەم خولە لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەڕێوە دەچێت، تایبەتە بە سەرژمێریی ئەزموونی، وەکوو ئامادەکاریی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەوانەی لەم خولە بەشداری دەکەن باشترینیان وەک ڕاهێنەر هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە کەسانی دیکە بکەن، بۆ ئامادەکاریی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە تشرینی دووەم.
بەپێی زانیارییەکان، لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان 130 فەرمانبەری ئامار بەشداریی خولەکە دەکەن و ڕاهێنان لەسەر گەمارۆسازی و سەرژمێری بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکەن، خولەکە بەشێوەی مەیدانی بەڕێوە دەچێت، دواتر کەسانی ڕاهێنراو، ڕاهێنان بە سەدان کەس دەکەن.
ئه‌مڕۆ 31ـی ئایار یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی سه‌رژمێری ئه‌زموونی ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له 13ـی حوزه‌یراندا كۆتایی پێ دێت.