رێگه به كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت له‌ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بنكه‌كانیان بگۆڕن

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و خێزانه‌كانیان ده‌توانن بنكه‌كانیان بگۆڕن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024)، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارە (4) لە دەقی کۆبونەوەی نائاسایی ژمارە (31) لە بەرواری (5/30/2024)، بڕیاردرا، رێگه به كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و خێزانه‌كانیان بدرێت، له‌ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، بنكه‌كانیان بۆ ئه‌و بنكانه‌ی له‌نێو بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه خۆیان تێیدا كاندید كردووه ، بگۆڕن.
ڕۆژی (22ـی ئایاری 2024)، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئێستا ئامادەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات، بەڵام بۆ وادەی بەڕێوەبردنی پێویستە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی دیکە دیاریی بکات بەدەر لەو رۆژەی پێشتر دیاری کردبوو.
جومانە غەلای گوتبوشی، کۆمیسیۆن لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دابنێن، ئێستا قۆناغێکی نوێ هاتوەتە پێش، دەشڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کاریگەرییان هەبوو لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان و کورسی پێکهاتەکان.