سۆران عه‌لی: پرسی خاك پرسێكی سه‌ره‌كییه و ده‌بێت له ڕێگه‌ی مادده‌ی 140 یه‌كلایی بكرێته‌وه

پسپۆڕێكی ده‌ستووریی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرسی خاك پرسێكی سه‌ره‌كییه كه ده‌بێت له ڕێگه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووره‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت سه‌رژمێری ناوچه ناكۆك له‌سه‌ره‌كان به‌ر له سه‌رژمێری گشتی بكرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) سۆران عه‌لی، پسپۆڕی ده‌ستووریی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ده‌ستوور به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سیاسییه له نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت، بۆیه عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق له نێوان سێ پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه شیعه، سوننه و كورد پێك هێنرایه‌وه و هه‌مووان پابه‌ندبوونی خۆیان به‌و ده‌ستووره دووپات كرده‌وه، كه له ساڵی 2005ـدا ده‌نگیان پێ دا و په‌سندیان كرد.
سۆران عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد ساڵی 2005 مافه‌كانی خۆی وه‌ك پێویست له ده‌ستوور جێگیر نه‌كرد، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌می بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراسی بوو.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ده‌ستوور گوتیشی، پرسی دارایی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌راورد به پرسه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پرسی خاك بابه‌تێكی لاوه‌كییه. گوتیشی، كه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رژمێریی ئه‌زموونی به‌ڕێوه ده‌چێت، هێشتا سه‌رژمێرییه‌كی دیكه هه‌یه و له ناوچه جێناكۆكه‌كانی سه‌ر به مادده‌ی 140 نه‌كراوه، كه ده‌بێت به‌ر له سه‌رژمێرییه گشتییه‌كه له‌وێ ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه.
سۆران عه‌لی گوتیشی، تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزی به‌رگریی نیشتمانی عێراق هاوتا نه‌كراوه، كه به پێی ده‌ستوور ده‌بێت هاوتا بكرێت، چونكه ددانپێنان به ته‌نیا بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌س نییه.