نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه، جه‌نگ و توندوتیژی 144 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاواره بوونه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه، جه‌نگ و توندوتیژی ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره بوونه.
فلیپ گراندی كۆمیسیاری كاروباری په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه، جه‌نگ و توندوتیژی ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره بوونه، گه‌یشتووه‌ته 144 ملیۆن كه‌س.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رده‌وام جه‌نگ و توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌یان تێدایه، ئه‌و ژماره به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به توندیش ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كرد، كه وه‌ك ده‌زگایه‌ك پارێزگاری له سه‌قامگیری جیهان ده‌كات و نه‌یتوانیووه له رێگه‌ی پێگه‌كه‌یه‌وه ئه‌و كاره بكات، به‌تایبه‌ت ئاڵۆزییه‌كان له غه‌ززه، سوودان، كۆنگۆ، میانمار و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان.
له حاڵی ئێستادا چه‌ندین جه‌نگی گه‌وره رووبه‌ڕووی به‌شێك له ناوچه‌كانی جیهان بووه‌ته‌وه، له‌وانه، جه‌نگی ئۆكرانیا – رووسیا، جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆی سوودان.