دوای ئه‌وه‌ی پێنج كچی عه‌ره‌ب له نزیك شنگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه ڕفێندران؛ ئه‌مڕۆ ئازادكران

K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی لایەنە ئەمنییەکانی عێراق پێنج کچی عەرەب دوای ئەوەی لە نزیک شنگال ڕفێندرابوون، ئازاد کران.
ئەمڕۆ هەینی (31ـی ئایاری 2024) به ئاماده‌بوونی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی عێراق پێنج كچی عه‌ره‌ب دوای ئه‌وه‌ی له نزیك شنگال رفێندرابوون، ئازاد كران و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كرانه‌وه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مینی ڕایگه‌یاندبوو، پێنج كچ له كۆمه‌ڵگه‌ی (أم الذيبان)ـی سه‌ر به ناحییه‌ی قه‌حتانییه‌ی نزیك قه‌زای شنگال دیار نه‌ماون.
دوای دیارنه‌مانی ئه‌و پێنج كچه، بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌كانی ناوچەکە ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان به دوایاندا و هه‌ڕه‌شه‌شیان له لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كرد، بۆ ئەوەی به زووترین كات چاره‌نووسیان دیاری بكرێت.