کۆریای باکوور هێرشی جی پی ئێسی لە ئاوەکانی کۆریای باشوور دەست پێ کردووە

سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور هێرشی شێواندنی جی پی ئێسی لە ئاوەکانی نزیک دوورگە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی دەست پێ کردووە.
بەرپرسێکی سەربازی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، سیگناڵەکانی شێواون ئاراستە کراون بەرەو دوورگەکانی نزیک هێڵی سنووری باکوور لە دەریای ڕۆژئاوا، کە سنووری ڕاستەقینەی دەریایی ڕۆژئاوای نێوان هەردوو کۆریایە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دواین هەوڵ هیچ ئاستەنگێکی نەبووە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، هەرچەندە هەوڵی هاوشێوەی ڕۆژێک پێشتر هەبووە، ئەویش بەهۆی تێکچوونی سیستەمی کەشتیوانی بەلەمەکانی ماسیگرتن و کەشتییە نەفەرهەڵگرەکان لە ئاوەکاندا.
ئەوەشی خستە ڕوو، یەکەم هەوڵەکان بۆ شێواندنی سیستەمی پێگەی جیهانی لەلایەن کۆریای باکورەوە چوارشەممەی ڕابردوو کرا، کاتێک کۆریای باکوور، بە باڵۆن پاشەڕۆک و زبڵی نارد بۆ باشوور، بەو بیانووەی لە وەڵامی ئەو بڵاوکراوە دژە پیۆنگیانگ، کە لەلایەن چالاکوانانی باشوورەوە نێردرابوو.
بەرپرسێکی دیکەی سەربازی دەڵێت: "ڕەنگە کۆریای باکوور لە ڕۆژانی داهاتوودا، باڵۆنی زیاتر و بەبێ پاڵپشتیی بنێرێت، کاتێک پێشبینی دەکرێت، با بە ئاراستەی باشووردا هەڵبکات، هەرچەندە هێشتا سوپای ئەمەریکا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو کردەیە نەدیووە".
هەروەها دڵنیایی دەدات"ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی چالاکییەکانی سوپای کۆریای باکوور دەکەین و ئەگەر باڵۆنە پیسەکان هەڵبدرێن، پلانمان هەیە مێدیاکان ئاگادار بکەینەوە."