خەسووی ئۆباما لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

میشێل ئۆباما، هاوسەری سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا باراک ئۆباما، لە تۆڕی کۆمەڵایتی "ئێکس" ڕایگەیاند، "ماریون ڕۆبنسن"ـی، دایکی لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
میشێل ئۆباما، هاوسەری باراک ئۆباما، یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکی بە ڕەگەز ئەفریقایی بوو لە ساڵی 2008، گوتی "دایکم ماریون ڕۆبنسن پشتی من بوو، هەمووکات بۆ دابینکردنی هەر شتێکم یاخود پێویستییەکم لەلام بوو".
دەشڵێت، "ڕۆبنسن، پشتگیریی تەواوی خێزانەکەمان بوو، لەڕادەبەدەر دڵتەنگین کە جێیهێشتین."
ڕۆبنسن یاوەری ئۆباما و میشێل و کچەکانیان مالیا و ساشا بوو کاتێک لە ساڵی 2009 چوونە کۆشکی سپی و لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆکایەتیی ئۆبامادا، یارمەتی چاودێریی دوو نەوەکەی دەدا.