لە سلێمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە
گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، کچێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارە و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە، 1ـی حوزەیرانی 2024، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، ئەو کچەی لە نهۆمى یەکێک لە باڵەخانە چۆڵەکانی سلێمانی خۆى خستووەتە خوارەوە، پێش ئەوە بە تەلەفۆن قسەی کردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەداوە کە ڕووداوەکە لەنێوان کاتژمێر 05:30 بۆ 06:00ـی بەیانى ڕوویداوە و لەو بارەیەوە پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و کچەکە هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نەبووە.