شەڕی دەسەڵات لەنێوان دوو دادگای عێراقی سەرهەڵدەدات

ئاڵای عێراق
ئاڵای عێراق

 ناکۆکیی نێوان دوو گەورە دادگە لەسەر دۆسیەی دادوەرێك دۆخێکی نوێی لە عێراقدا هێناوەتە ئاراوە و دادگا تەمیز بڕیارێكی دادگای فیدراڵی ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت، "دادگەی فیدراڵی دەسەڵاتەكانی خۆی بەزاندووە".

دادگەی "تەمیز" پێی وایە دادگەی فیدراڵی دەسەڵاتەكانی خۆی بەزاندووە و جەختیش دەكاتەوە، ئەوان دەستەی باڵای دادوەرین و چاودێریی سەرجەم دادگەكان دەكەن.

دادگيی تەمیز، نووسراوێکی پێنج لاپەڕەیی بڵاو کردووەتەوە، بۆ یەکەمجار دژی بڕیارێکی دادگيی باڵای فیدراڵی دەوەستێتەوە و دەڵێت، "ئەوە کاری تۆ نییە". لەو ڕاپۆرتەیەدا دادگای "تەمیز" هەوڵی ڕێكخستنی دەسەڵاتەكانی دادگا فیدراڵی داوە. قسەی لەبارەی ئەحكامی "ناكۆكیی لەسەر"، كردووە لە ماوەی ڕابردوودا، كە ئەمەش جێی سەرنجە بەو پێیەی دادگەی فیدراڵی بڕیارەكانی بە یەكلاكەرەوە و كۆتایی ناو دەبات.

ململانێی ئەم دوو دادگەیە لەسەر دۆسییەی خانەنشینی دادوەرێك سەری ھەڵداوە و دادگەی تەمیز دەڵێت، ئەو دەستەی دادوەریی باڵایە و چاودێرە بەسەر سەرجەم دادگەكانەوە بە دادگەی باڵای فیدراڵیشەوە.

پێش ماوەیەک عەلی بنیان گحیت، دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی شەرگات لە دادگەی باڵای فیدراڵی داوایەک دژی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تۆمار کرد، گوایە ڕێگریی لە خانەنشینبوونی کردووە. دادگەی باڵای فیدراڵیش لە بەرژەوەندیی ئەو دادوەرە بڕیاری دا و ڕایگەیاند، ئەو دادوەرە مافی خۆیەتی خانەنشین ببێت.

ئەم بڕیارەی دادگەی باڵای فیدراڵی كاردانەوەی دادگەی تەمیزی لێکەوتەوە و ئێستا ئەم دادگەیە پێنج لاپەڕەی دژی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دادوەرە بۆی نییە خانەنشین بێت، چونکە دەستی لەکار کێشاوەتەوە، بە دادگەی باڵای فیدراڵیشی گوتووە، "نابێ بهێڵین دەسەڵاتەکان تێکەڵ ببن".

یەکەم جارە لە عێراقدا شتی وا ڕوو بدات، چونکە ئەوەی زانراوە بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی حوکمی کۆتایی وەردەگرن. بۆیە شارەزایان بەریەك كەوتنی نێوان دادگەی تەمیز و دادگەی فیدراڵی بە مەترسی دەزانن بۆ سەر داھاتووی سیستەمی سیاسی عێراق.

Fly Erbil Advertisment