لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی ئەمەریکا تۆماردەکرێت

بەهۆی پشتیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل، ئەفریقای باشوور دەیەوێت لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی سکاڵا دژی ئەمەریکا تۆماربکات.
ناڵێدی باندۆر وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەماهەنگیی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند، دوای ئیسرائیل نۆرەی ئەمەریکایە لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی سکاڵای لە دژ تۆمار بکەن، لەبەر ناردنی هاوکاریی دارایی و سەربازیی بۆ تەلئەڤیڤ.
وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەماهەنگیی باشووری ئەفریقا ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل بەبێ هاوکارییەکانی ئەمەریکا ناتوانێت درێژە بە داگیرکاریی و کوشتارەکانی لە غەززە بدات، هەربۆیە دوای سکاڵاکردن لە دژی ئیسرائیل لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی، جاری داهاتوو نۆرەی ئەمەریکایە سکاڵای لە دژ تۆمار بکەین.
ڕۆژی ههینی 24ـی ئایاری 2024، ئاژانسی ههواڵی ڕۆیتهرز بڵاوی كردهوه، ئهفریقای باشوور، داوای له دادگەی دادی نێودەوڵەتیی كردووه، تهلئهڤیڤ هێرشهكانی بۆسهر ڕهفهح له باشووری كهرتی غهززه بوهستێنێت و دەستبەجێ دەروازەی ڕەفەحیش بكاتهوه.
دوای دانیشتنیی دادگەی دادی نێودەوڵەتیی، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆی سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سهبارهت به بڕیارهكهی دادگەی دادی نێودەوڵهتیی، ناتانیاهۆ لەگەڵ چەند وەزیرێک کۆدەبێتەوە. حەماسێش دەڵێت، دەبوایه بڕیارەکە بۆ هەموو کەرتی غەززە بووایە.
نەواف سەلام، سەرۆکی دادگەی دادی نێودەوڵەتیی لە دانیشتنەکە ڕایگهیاند، دادگە بڕیاری داوە، داوا لە ئیسرائیل بکات دهستبهجێ ئۆپەراسیۆنە سهربازییهكانی لە ڕەفەح ڕابگرێت و دەروازەی ڕەفەحیش بۆ ناردنە ژوورەوەی هاوکارییه مرۆییهكان بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
سەرۆکی دادگهكه، هەروەها ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل بەبێ دروستکردنی هیچ کۆسپێک ڕێگە بدات چەند لێکۆڵەرێک بۆ لێکۆڵینەوە بچنە غەززە.