دیالە.. ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

K24 – هەولێر:
به‌هۆی تاوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، ژماره‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له دیاله له هه‌ڵشكاندایه.
حامد عه‌نبه‌كی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌لام له ڕۆژئاوای به‌عقوبه ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی تاوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاره‌دێی سه‌لام و گونده‌ی عه‌نبه‌كی له زیادبووندایه و بەپێی دوایین ئاماریش زیاتر له 40 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه بوون.
عه‌نبه‌كی ده‌شڵێت: رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌و ژماره‌یه زیاتره كه ئاشكراكراون، چونكه هێشتا زۆریك له هاووڵاتییان پشكنین ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه ئه‌و تاوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندین، چونكه خاڵی هاوبه‌ش به تووشبوون به شێرپه‌نجه هه‌یه و بووه‌ته هۆی دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو هاووڵاتیاندا.
لەلایکی دیکەوە دانیشتووانی شارەدێی خۆێڵسی پارێزگای دیالە ڕاگەیاندبوو، بەهۆی بوونی تاوەرەکانی هێڵەکانی پەیوەندیکردن لەنێو سەنتەری شارەدێکەیان چەندین کەسیان تووشی شێرپەنجە بوونەو مردوون و چەندین کەسی دیکەش بوونەتە هەڵگری نەخۆشییەکە.